هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق ئامادەییان زیاددەکەن به‌درێژایی سنووری سوریا

هێزەکانی عێراق ئامادەییان چڕکردۆتەوە به‌درێژایی سنووری سوریا بۆ رێگریکردن لە هەر دزەکردنێك، ناوەندی میدیایی ئەمنی پێنجشەممە (11 تشرینی یەکەم) رایگەیاند.

ناوەندەکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: "سنووری عێراق-سوریا دانانی بازگە، رەبیە، دەوریەی جوڵاو، سەنگەر و بەربەستی ئەمنی گەورە بەخۆیەوە دەبینێت."

بەیاننامەکە راشیگەیاند كه‌ لەڕێگەی هەوڵە هەواڵگریەکان و دەوریەی شەوانه‌ و دانانی کەمینەوە، یه‌كه‌كانی سوپای عێراق لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی جەزیرە هەوڵدەدەن سنوورەکە بەدرێژایی 200 کیلۆمەتر بپارێزن لە قائیمەوە بۆ تەل سەفوق.

راشیگەیاند كه‌ ئەمە هەوڵەکانیش بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییانە لەخۆدەگرێت کە لەوانەیە لەلایەن توندڕەوانی سەربە گروپی وەك رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)ه‌وه‌ بقۆزرێتەوە.

بەیاننامەکە رایگەیاند: "جێگیرکردنەکە بە ئامانجی رێگریکردنە لە دزەکردن لەناو یان بۆ خاکی عێراق و هه‌روه‌ها ئۆپەراسیۆنەکانی قاچاخچێتیش. ئه‌مه‌ش بە هەماهەنگی نزیكی نێوان هێزی ئاسمانی عێراق و فڕۆکە جەنگیەکانی سوپا ئەنجامدراوە."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500