هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق سەرکردەیەکی باڵای داعش دەکوژن لە کەرکوك

هێزەکانی عێراق فەرماندەیەکی باڵای رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)یان لە کەرکوك کوشت، ناوەندی میدیایی ئەمنی پێنجشەممە (11 تشرینی یەکەم) رایگەیاند.

وتەبێژی ناوەندەکە، عەمید یەحیا رەسوڵ، وتی: "یەکەکانی هەواڵگری پۆلیسی فیدراڵی عێراق، کە وەك بەشێك له‌ دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی وەزارەتی ناوخۆ کاردەکات، تیرۆریستێکیان کوشت لەنێوان گوندەکانی شەلەکە و دێببەدا لە کەرکوك."

وتیشی: "لێکۆڵینەوەکان دەریانخست کە تیرۆریستەکە فەرماندەی بەتالیۆنێکی داعشی تیرۆریست بووە بەناوی قادسیە کە تایبەتە بە تیرۆرکردن و بەئامانجگرتنی ئەندامانی هێزە ئەمنیەکان."

رەسوڵ وتی وێنەی کوژراوەکە پیشانی دەستگیرکراوانی تر درا و پشتڕاستیانکردەوە کە کەسێکی گرنگ بووە لەناو گروپەکەدا.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500