http://diyaruna.com/ckb/articles/cnmi_di/newsbriefs/2018/10/11/newsbrief-03

2018-10-11

هێزەکانی عێراق تۆڕێکی داعش هەڵدەوەشێننەوە لە کەرمە

تۆڕێکی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لە ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنیی هاوبەشدا لە کەرمەی رۆژهەڵاتی فەلوجە هەڵوەشێنرایەوە، پۆلیسی عێراق لە ئەنبار پێنجشەممە (11 تشرینی یەکەم) رایگەیاند.

بەڕێوبەری پۆلیسی ئەنبار، لیوا هادی کەسەر رزه‌یج، بە دیارونای وت: "هێزەکانی دژە تیرۆر و بەرپەچدانەوەی خێرا و یەکەی هەواڵگریی وەزارەتی ناوخۆ ئۆپەراسیۆنێکی گەورەیان لە سێ ناوچەی کەرمە ئەنجامدا."

وتی هێزە هاوبەشەکان نۆ ئەندامی تۆڕێکی تیرۆریستییان دەستگیرکرد کە پلانی هێرشی تیرۆرستییان دانابوو.

رزه‌یج وتی: "چەندین هەفتەیە هەوڵدەدەین ئەو شانەیە ئاشکرابکەین و سەرەنجام دەستنیشانمان کردن و هەموو ئەندامانی تۆڕەکەمان دەستگیرکرد."

وتیشی: "ئۆپەراسیۆنەکە لایەنێكی ئه‌و هاوکارییه‌ نزیکە نیشانده‌دات كه‌ لەنێوان دامودەزگا جیاوازە ئەمنییه‌كاندا هه‌یه‌."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 Di icons no

0 كۆمێنت

* واتە ئەم خانەیە پێویستە
Captcha