دوو گومانلێكراوی تیرۆریزم ده‌ستگیركران و 50 ته‌قه‌مه‌نی ده‌ستكرد پوچه‌ڵكرانه‌وه له چه‌ندین ناوچه‌ی جیاواز له پارێزگای ئه‌نبار، وه‌زاره‌تی ناوخۆ سێشه‌ممه (9 تشرینی یه‌كه‌م) رایگه‌یاند.
وته‌بێژی وه‌زاره‌ت، لیوا سه‌عد مه‌عه‌ن له به‌یاننامه‌یه‌كدا وتی: "یه‌كه ئه‌ندازیاریه‌كانی سه‌ربازی له فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌نباری خۆرهه‌ڵات، 25 ته‌قه‌مه‌نی ده‌ستكردیان پوچه‌ڵكرده‌وه و 15 كیلۆمه‌تریان له ره‌شید (باكوری خۆرهه‌ڵاتی فه‌لوجه) پاككرده‌وه."
مه‌عه‌ن وتی نۆ ته‌قه‌مه‌نی ده‌ستكرد و نارنجۆكێك له ره‌شید دۆزرانه‌وه و 16 ته‌قه‌مه‌نی ده‌ستكردیش له ئه‌لبو خه‌نفار ده‌ستیانبه‌سه‌رداگیرا و پوچه‌ڵكرانه‌وه.
وتیشی هێزێكی هاوبه‌ش دوو گومانلێكراوی تیرۆریزمیان ده‌ستگیركرد كه هه‌وڵیاندا بچنه ناو به‌غداوه له رێگه‌ی خاڵی پشكنینی سوقوره‌وه.