http://diyaruna.com/ckb/articles/cnmi_di/newsbriefs/2018/10/10/newsbrief-01

2018-10-10

هێزه‌كانی عێراق 50 ته‌قه‌مه‌نی ده‌ستكرد پوچه‌ڵده‌كه‌نه‌وه‌ له‌ ئه‌نبار

دوو گومانلێكراوی تیرۆریزم ده‌ستگیركران و 50 ته‌قه‌مه‌نی ده‌ستكرد پوچه‌ڵكرانه‌وه‌ له‌ چه‌ندین ناوچه‌ی جیاواز له‌ پارێزگای ئه‌نبار، وه‌زاره‌تی ناوخۆ سێشه‌ممه‌ (9 تشرینی یه‌كه‌م) رایگه‌یاند.

وته‌بێژی وه‌زاره‌ت، لیوا سه‌عد مه‌عه‌ن له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا وتی: "یه‌كه‌ ئه‌ندازیاریه‌كانی سه‌ربازی له‌ فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌نباری خۆرهه‌ڵات، 25 ته‌قه‌مه‌نی ده‌ستكردیان پوچه‌ڵكرده‌وه‌ و 15 كیلۆمه‌تریان له‌ ره‌شید (باكوری خۆرهه‌ڵاتی فه‌لوجه‌) پاككرده‌وه‌."

مه‌عه‌ن وتی نۆ ته‌قه‌مه‌نی ده‌ستكرد و نارنجۆكێك له‌ ره‌شید دۆزرانه‌وه‌ و 16 ته‌قه‌مه‌نی ده‌ستكردیش له‌ ئه‌لبو خه‌نفار ده‌ستیانبه‌سه‌رداگیرا و پوچه‌ڵكرانه‌وه‌.

وتیشی هێزێكی هاوبه‌ش دوو گومانلێكراوی تیرۆریزمیان ده‌ستگیركرد كه‌ هه‌وڵیاندا بچنه‌ ناو به‌غداوه‌ له‌ رێگه‌ی خاڵی پشكنینی سوقوره‌وه‌.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 Di icons no

0 كۆمێنت

* واتە ئەم خانەیە پێویستە
Captcha