سه‌ره‌كوه‌زیرانی راسپێردراوی عێراق عادل عه‌بدولمه‌هدی سێشه‌ممه (9 تشرینی یه‌كه‌م) ماڵپه‌ڕێكی راگه‌یاند كه رێده‌دات كاندیده‌كان له‌سه‌ر ئینته‌رنێت فۆرم پڕبكه‌نه‌وه بۆ به‌شداریكردن له پۆسته وه‌زارییه‌كاندا، له‌كاتێكدا سه‌رقاڵی پێكهێنانی حكومه‌ته، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
ئه‌م شێوازه به‌كارنه‌هاتووه دوای ئه‌وه دێت كه عه‌بدولمه‌هدی، جێگری سه‌ره‌ككۆماری پێشووی عێراق، ده‌جه‌نگێت له‌پێناو كۆتاییپێهێنانی جیاوازییه به‌رچاوه‌كانی پارته سیاسییه‌كان و پێكهێنانی هاوپه‌یمانییه‌كی كارامه بۆ به‌ڕێوه‌بردن.
عه‌بدولمه‌هه‌دی 2 تشرینی یه‌كه‌م وه‌ك سه‌رۆكی حكومه‌ت راسپێردرا، به‌گوێره‌ی به‌نده‌كانی ده‌ستوور، تاوه‌كو 1 تشرینی دووه‌م كاتی هه‌یه بۆ پێكهێنانی حكومه‌ته‌كه‌ی.
ماڵپه‌ڕه نوێكه هه‌لێكی سێ ڕۆژه ده‌داته كاندیده‌كان -- له به‌ره‌به‌یانی سێشه‌ممه‌وه تاكو دوانیوه‌ڕۆی پێنجشه‌ممه -- بۆئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئینته‌رنێت فۆرم پڕبكه‌نه‌وه بۆ به‌شداریكرد له پۆسته وه‌زارییه‌كاندا.
به‌گوێره‌ی مه‌رجه‌كانی تۆماركردن كه له‌سه‌ر ئینته‌رنێت هه‌یه، به‌شداربووه‌كان ده‌بێت زانیاریی تاكه‌كه‌سیی خۆیان تۆماربكه‌ن و پۆستی سیاسیی خۆیان ده‌ربخه‌ن كه ئاخۆ سه‌ر به هیچ پارتێكی سیاسیین.
ژنان و پیاوان هه‌ردوو ده‌توانن فۆرمی به‌شداری پڕبكه‌نه‌وه. به‌شداربووه‌كان ده‌بێت بڕوانامه‌ی زانكۆ یان بڕوانامه‌یه‌كی هاوئاستیان هه‌بێت -- كه مه‌رجێكی سه‌ره‌كییه بۆ چوونه‌نێو حكومه‌ته‌وه.
به‌شداربووان دوای ئه‌وه ده‌توانن ئه‌و وه‌زاره‌ته هه‌ڵبژێرن كه ویستویانه سه‌ركردایه‌تی بكه‌ن و ده‌بێت نوسینێكی كورت بنوسن ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی چ شتێك "سه‌ركرده‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو" دروستده‌كات و "چۆن به‌شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر تێمێك پێكده‌هێنیت".
به‌شداربووه‌كان دا‌واشیان لێده‌كرێت تێڕوانیان بخه‌نه‌ڕوو ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی چۆن چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشانه ده‌كه‌ن كه وه‌زاره‌ته دڵخوازه‌كه‌یان دووچاریهاتووه و "چاره‌سه‌ری پراكتیكی" ئه‌م كێشانه‌ش ده‌كرێت چی بن.