سه‌رۆكی سوریا به‌شار ئه‌سه‌د سێشه‌ممه (9 تشرینی یه‌كه‌م) بڕیاری لێبووردنی گشتی ده‌ركرد بۆ ئه‌وانه‌ی له سه‌ربازیدا هه‌ڵهاتوون و ئه‌وانه‌ش كه خزمه‌تی سه‌ربازی زۆرملێیان ره‌تكردۆته‌وه، ئاژانسی فرانسی پرێس رایگه‌یاند.
ده‌یان هه‌زار سه‌ربازی سوری هه‌ڵهاتوون له ده‌ستپێكی شه‌ڕ له 2011ه‌وه، هه‌ندێكیان چوونه‌ته ریزه‌كانی یه‌كه ئۆپۆزسیۆنه‌كان و ئه‌وانی دیكه‌ش یان له ماڵه‌وه خۆیان حه‌شارداوه یان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات هه‌ڵهاتوون.
ژماره‌یه‌كی هاوشێوه‌ش مه‌زه‌نده‌كراوه كه خزمه‌تی سه‌ربازیی زۆره‌ملێیان ته‌واونه‌كردووه.
ترسی ناردن بۆ به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕ وایكردووه چه‌ندین ئاواره‌ی سوری ره‌گه‌زی نێر نه‌گه‌ڕێنه‌وه وڵاته‌كه‌یان.
ته‌له‌فزیۆنی زمانحاڵی ده‌وڵه‌ت، سانا، رایگه‌یاند، سێشه‌ممه، ئه‌سه‌د بڕیارێكی "لێبووردنی گشتی له هه‌ر سزایه‌ك" ده‌ركرد "بۆ هه‌ڵاتوانی سه‌ربازی له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه".
ئه‌وانه‌ی كه تاوانبارن به هه‌ڵهاتن به‌ڵام هه‌ر له ناوخۆی وڵاته‌كه‌دان، پێویسته خۆیان به‌ده‌سته‌وه‌بده‌ن لای به‌رپرسانی سوریا له ماوه‌ی چوار مانگدا.
ته‌له‌فزیۆنی سانا رایگه‌یاندكه ئه‌و هه‌ڵاتووانه‌ی چوونه‌ته ده‌ره‌وه‌ی سوریا ماوه‌ی شه‌ش مانگیان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان به‌ده‌سته‌وه‌بده‌ن لای به‌رپرسانی سوریا.
راگه‌یاندنه‌كه ئه‌وه‌ی باسنه‌كرد ئاخۆ ئه‌م لێبوردنه گشتییه ئه‌و هه‌ڵاتووه‌نه‌ش ده‌گرێته‌وه كه شه‌ڕیان له دژی سوپای سوریا كردووه یان نا.
له‌كاتێكدا راگه‌یاندنه‌كه باسی لێخۆشبوو‌ن له "سزاكان" ده‌كات، بڕیاره‌كه‌ی سێشه‌ممه به‌دیاریكراوی باسی ئه‌وه‌ی نه‌كرد كه ئاخۆ هه‌ڵاتووه‌كان و ئه‌وانه‌ی ره‌تیانكردۆته‌وه خزمه‌تی سه‌ربازی بكه‌ن له كۆتاییدا ده‌نێردرێن بۆ خزمه‌تی سه‌ربازی.
به‌گوێره‌ی روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، به مه‌زه‌ندكراوی 150,000 پیاوی سوری خزمه‌تی سه‌ربازیی زۆرملێیان ره‌تكردۆته‌وه.
چه‌ندین بڕیاری لێبووردنی گشتیی هاوشێوه له چه‌ند ساڵی رابردوودا دراون، به‌ڵام روون نیه ئاخۆ چه‌ند سوری له بڕیاره‌كان سوودمه‌ندبوون.