تووندڕه‌وه‌كان و چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆنی پاڵپشتیكراو له‌لایه‌ن توركیاوه له دواهه‌مین گه‌وره‌ترین ناوچه‌ی ژێرده‌سه‌ڵاتی ئۆپۆزسیۆندا به‌شێكی زۆری چه‌كه قورسه‌كانیان كشاندۆته‌وه له‌و ناوچه بێچه‌كه‌ی كه پلانی بۆ دانراوه، پێش چوارشه‌ممه كه كۆتا واده‌ی كشاندنه‌وه‌كانه، ئاژانسی فرانس پرێس سێشه‌ممه (9 تشرینی یه‌كه‌م) رایگه‌یاند.
ئه‌م كشانه‌وه‌یه یه‌كه‌مین تاقیكردنه‌وه‌ی گه‌وره‌ی رێكه‌وتننامه‌یه‌كه كه مانگی رابردوو له‌لایه‌ن حكومه‌تی روسیای هاوپه‌یمانی رژێم و توركیای پاڵپشتیكه‌ری ئۆپۆزسیۆنه‌وه ئیمزاكرا بۆ رێگریكردن له روودانی ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هۆشدارییاندا له‌باره‌یه‌وه كه ده‌كرێت ببێته هۆی روودانی كاره‌ساتێكی مۆریی گه‌وره له ئه‌نجامی هێرشێكی گه‌وره‌ی حكومه‌تدا.
له‌ژێر رۆشنایی رێكه‌وتننامه‌كه‌دا، هه‌موو لایه‌نه‌كان تا چوارشه‌ممه كاتیان هه‌یه بۆئه‌وه‌ی چه‌كه قورسه‌كانیان بكشێننه‌وه بۆ 15 بۆ 20 كیلۆمه‌تر دوور له ناوچه ئارامه به‌رفراوانه‌كه، كه ده‌وره‌ی پارێزگای ئیدلیب و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری باكوری خۆرئاوا ده‌دات.
تاكو دووشه‌ممه‌ش، ده‌بێت ناوچه ئارامه‌كه هیچ تووندڕه‌وێكی لێنه‌مێنێت، له‌نێویاندا ئه‌ندامانی گروپی چه‌كداریی ده‌سه‌ڵاتداری ناوچه‌كه، هاوپه‌یمانێتی ته‌حریر شام.
چاودێران پێشبینی ئه‌وه‌یان كردبوو كه ئه‌نقه‌ره كاتێكی سه‌ختی ده‌بێت له جێبه‌جێكردنی رێكه‌وتننامه‌كه‌ی 17 ئه‌یلولدا تاكو سێشه‌ممه، روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند كه بردنه‌ده‌ره‌وه‌ی چه‌كه قورسه‌كان له ته‌واوبووندایه.
سه‌رۆكی روانگه‌كه، رامی عه‌بدولڕه‌حمان وتی: "ناوچه ئارامه‌كه ئێستا، له ئێواره‌ی پێش كۆتاییهاتنی دواماوه‌ی كشانه‌وه‌كه‌دا، تاڕاده‌یه‌ك هیچ چه‌كێكی قورسی تێدانه‌ماوه."
روانگه‌كه رایگه‌یاند كه ته‌حریر شام و یه‌كه تووندڕه‌وه بچوكتره‌كان یه‌كشه‌ممه هێمنانه ده‌ستیانكرد به بردنه‌ده‌ره‌وه‌ی چه‌كه قورسه‌كانیان له ئۆپه‌راسیۆنێكدا كه تاكو شه‌وی دووشه‌ممه به‌رده‌وامبوو.
به‌ره‌ی رزگاریی نیشتمانی كه لایه‌نگری ئه‌نقه‌ره‌یه رایگه‌یاند كه دووشه‌ممه بردنه‌ده‌ره‌وه‌ی چه‌كه‌كانی كۆتایی پێهێناوه.