هه‌واڵه‌كانی عێراق

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان هیواخوازە حکومەتی نوێی عێراق 'بەخێرایی' پێکبهێنرێت

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەنتۆنیۆ گوتەرێس، چوارشەممە (3 تشرینی یەکەم) وتی هیواخوازه‌ حکومەتێکی "بنکەفراوانی" عێراقی "به‌خێرایی" پێکبهێنرێت دوای هەڵبژاردنی سەرۆکی وڵاتەکە، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

گوتەرێس لە بەیاننامەیەکدا کە پیرۆزبایی لە بەرهەم ساڵح کرد بەبۆنەی هەڵبژاردنیه‌وه‌ بە سەرۆکی عێراق، وتی: "سکرتێری گشتی هیواخوازە هەڵبژاردنی سەرۆك رێگەخۆشبکات بۆ بەخێرایی پێکهێنانی حکومەتێکی بنکەفراوان بەگوێرەی کاتی دیاریکراو لە دەستوردا."

درەنگانی سێشەممە تەنیا دوای چەند كاتژمێرێك لە هەڵبژاردنی به‌ سه‌رۆك، ساڵح، عادل عەبدول مەهدی راسپارد بۆ پێکهێنانی حکومەتی داهاتوی عێراق، کە وەك کەسێکی بێلایەن دەبینرێت.

سەرەکوەزیرانی راسپێردراورووبەڕووی ئەرکێکی سەخت دەبێتەوە بۆ بەیەکگەیاندنی جیاوازیەکان لەنێوان پارتە لێکترازاوەکانی عێراقدا.

به‌گوێره‌ی نه‌ریت، گەورەترین پێكاته‌ی سیاسی سەرەکوەزیران رادەسپێرێت و سەرۆکایەتی پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو دەکات، بەڵام بنەما ورده‌كانی پێکهێنانی گەورەترین هاوپەیمانی بۆ حكومه‌تكردن هێشتا دیارینەکراون.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500