سه‌ربازانی توركیا و ئه‌مه‌ریكا له هاوپه‌یمانی ناتۆ پێكه‌وه ده‌ستیانكردووه به مه‌شقكردن پێش ئه‌نجامدانی ده‌وریه هاوبه‌شه‌كان له ده‌وروبه‌ری شاری مه‌نبه‌جی باكوری سوریا، ئاژانسی فرانس پرێس سێشه‌ممه (2 تشرینی یه‌كه‌م) رایگه‌یاند.
مه‌نبه‌ج، كه پێشتر له‌ژێرده‌سه‌ڵاتی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)دا بوو، ئێستا له‌ژێرده‌سه‌ڵاتی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتدایه، كه هاوپه‌یمانییه‌كی عه‌ره‌ب و كورده.
له‌ژێر رۆشنایی رێكهوتننامهیهكدا له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا، توركیا ده‌ستیكرد به ده‌وریه‌ی سه‌ربازی له ده‌وروبه‌ری مه‌نبه‌ج له حوزه‌یراندا، له‌كاتێكدا ئه‌مه‌ریكا دهوریهكانی خۆی ئه‌نجامده‌دا.
وته‌بێژی سوپای ئه‌مه‌ریكا، عه‌قید شۆن ریان وتی ئێستا سه‌ربازانی هه‌ردوو وڵات راهێنان ده‌كه‌ن له توركیا بۆ ئه‌نجامدانی ده‌وریه هاوبه‌شه‌كان.
ریان، بێئه‌وه‌ی ئاماژه به‌وه بكات كه‌ی ده‌وریه هاوبه‌شه‌كان ده‌ستپێده‌كه‌ن، وتی: "له‌ئێستادا ئه‌وان هێشتا ده‌وریه‌ی سه‌ربه‌خۆ و ههماههنگیكراو ئه‌نجامده‌ده‌ن، به‌ڵام دهستیشدهكهن به... خوله هاوبه‌شه‌كان."
سه‌ربازانی توركیا و ئه‌مه‌ریكا په‌یوه‌ندییه‌كان و یاساكانی ته‌قه‌كردن له گومانلێكراوان ده‌خوێنن و راهێنانی ته‌ندروستیش وه‌رده‌گرن.