هێزه هاوبه‌شه‌كانی عێراق، به پاڵپشتیی فڕۆكه سه‌ربازییه‌كان، سێ چه‌كداری"ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)یان ده‌ستگیركرد دوای ئه‌وه‌ی شوێنه‌كه‌یان دیاریكرا و ئۆتۆمبیله‌كه‌یان تێكشكێنرا له پارێزگای ئه‌نبار، فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق چوارشه‌ممه (3 تشرینی یه‌كه‌م) رایگه‌یاند.
عه‌مید یه‌حیا ره‌سوڵ له به‌یاننامه‌كه‌یدا وتی سێ تیرۆریسته‌كه ئۆتۆمبیله‌كه‌یان جێهێشت و"هه‌ڵهاتن دوای ئه‌وه‌ی فڕۆكه‌كانیان بینی، به‌ڵام یه‌كه ئه‌منییه‌كانی فه‌رمانده‌كه به‌دوایانكه‌وتن و ده‌ستگیریانكردن" له باشوری روتبه.
ناوبراو وتی: "فڕۆكه‌كانی سوپا پێنج تونێلیشیان له حه‌در وێران‌كرد" كه ده‌كه‌وێته نێوان پارێزگای نه‌ینه‌وا و ئه‌نباره‌وه وه‌ك به‌شێك له هه‌وڵه‌كان بۆ پشتگیریكردنی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سه‌ڵاحه‌دین.