هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی كه شه‌ڕ دژی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) ده‌كات رووبه‌ڕووی شه‌ڕێكی سه‌خت ده‌بێته‌وه بۆ به‌ده‌رنانی تووندڕه‌وان له دواهه‌مین حه‌شارگه‌یان له سوریا، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا جیم ماتیس سێشه‌ممه (2 تشرینی یه‌كه‌م) رایگه‌یاند.
له‌كاتێكدا توندڕه‌وه‌كان نزیكه‌ی هه‌موو ئه‌و "خه‌لافه‌ته"یان له‌ده‌ستداوه كه خۆیان ناویاننابوو، له سه‌رانسه‌ری عێراق و سوریادا له چوار ساڵی رابردوودا، ماتیس هۆشداریدا كه به ته‌واوه‌تی له‌ناوبردنی گرووپه‌كه "هێشتا هه‌ندێك كاتی تری پێویسته"، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
ماتیس له پاریس به په‌یامنێرانی وت: "بابه‌ته‌كه رێك به‌مجۆریه، له‌كاتێكدا داعش له‌ناوه‌وه روخاوه، به‌شێوازی خۆیان ناوه‌نده‌كه‌یان بههێزكردۆتهوه، له‌كاتێكدا راوه‌دوونراون بۆ ئه‌و شوێنه‌ی كه ئێستا كه‌متر له‌سه‌دا 2ی ناوچه راستهقینهكهیانه."
وتیشی: "كه‌واته ئه‌مه هێشتا شه‌ڕێكی سه‌خت ده‌بێت، نامه‌وێت هیچ كه‌سێك له وه‌همدا بێت."
"ئێمه سه‌رده‌كه‌وین، به‌ڵام هێشتا هه‌ندێك كاتی تری پێویسته."
مانگی رابردوو سهرئهركانی سوپای فه‌ره‌نسا، كه سه‌ربازیان هه‌یه له هاوپه‌یمانێتیه‌كه‌ی دژ به داعشدا، وایدانا كه توندڕه‌وه‌كان دواهه‌مین په‌ناگه‌یان له سوریا تا كانونی دووه‌م له‌ده‌ستده‌ده‌ن.
فرانسوا لێكۆینتره پێشبینی"كۆتاییی خه‌لافه‌ته‌كه‌ی داعش"ی كرد كه "كۆتایی ئه‌م ساڵه، یان له‌وانه‌یه دره‌نگانێكی پاییز".
داعش ته‌واوی ناوه‌ندی شاره‌كانی له عێراق له‌ده‌ست دا و دره‌نگانێكی مانگی رابردوو هێزه‌كانی سوریای دیموكرات ئۆپه‌راسیۆنێكی نوێیان ده‌ستپێكرد بۆ به‌ده‌رنانی گروپه‌كه له دواهه‌مین حه‌شارگه‌كانی له باشوری خۆرهه‌ڵاتی سوریا.