http://diyaruna.com/ckb/articles/cnmi_di/newsbriefs/2018/10/01/newsbrief-04

2018-10-01

پۆلیسی عێراق سەرکردەیەکی داعش دەستگیردەکات لە ئەنبار

هێزەکانی عێراق یەکشەممە (30 ئەیلول) ئەندامێکی باڵای رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و سوریا" (داعش)یان دەستگیرکرد لە پارێزگای ئەنبار، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار دووشەممە رایگەیاند.

بەڕێوبەری پۆلیسی ئەنبار، لیوا هادی کەسار رزه‌یج بە دیارونای وت: "بەپشتبەستن بە زانیاریی هەواڵگری و بەهۆی هاریکاریی دانیشتوانەوە، هێزە ئەمنیەکان سەرکردەیەکی باڵای داعشیان لە گه‌ڕه‌كی تەئمیمی رەمادی دەستگیرکرد، نزیك زانکۆی ئەنبار."

وتی محەمەد عەدنان بەهۆی هاریکاریی خەڵکی ناوچەکەوە دەستگیرکرا کە هەواڵیان لێدابوو له‌لای پۆلیس.

رزه‌یج وتی: "دەرکەوت ناسنامە و بەڵگەنامەی ساختەی پێبووە." ئاماژەیکرد بەوەش کە "لێکۆڵینەوەی سەرەتایی ئاماژە بەوە دەکات كه‌ پلانی هەبووە پاسپۆرت بەدەستبهێنێت و بەکاریبهێنێت بۆ هەڵاتن لە عێراق".

وتیشی دەستبەسەر لەئێستادا لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت و چاوەڕێی رادەستکردنێتی بە دادگا.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 Di icons no

0 كۆمێنت

* واتە ئەم خانەیە پێویستە
Captcha