هه‌واڵه‌كانی عێراق

ئەمریکا دەڵێت له‌ سوریا ده‌مێنێته‌وه‌ تا ئێران له‌وێ بێت، به‌ڵام ره‌نگه‌ بێ هێزی سه‌ربازی

بەرپرسێکی باڵا پێنجشەممە (27 ئەیلول) وتی ئەمریکا لە سوریا دەمێنێتەوە تا ئێران لەوێ بوونی هەبێت، هەرچەندە مانەوەی ئەمریکا مەرجنییە سەربازی بێت.

نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ سوریا، جەیمس جێفری لە لێدوانێكیدا بۆ کۆبوونەوەیەك له‌په‌راوێزی کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکاندا روونکردنەوەیدا لەسەر لێدوانی بەرپرسانی باڵای وڵاتەکەی کە لەم دواییانەدا ئاماژەیان کردبوو به‌وه‌ی ئەمریکا لە سوریا دەمێنێتەوە تا کاتێكی نادیار بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئێران.

جێفری لە وەڵامی پرسیاری ئەوەدا کە ئایا سەرۆك دۆناڵد ترەمپ مەرجی کشانەوەی ئەمریکای لە سوریا بەستووە بە نەمانی هێزەکانی ئێرانه‌وه‌ لەو وڵاتەدا، وتی: "سەرۆك دەیەوێت لە سوریا بین تا مەرجەکانی دیکە جێبەجێدەکرێن."

وتی به‌ڵام ئەوە مه‌رجنیه‌ مانای ئه‌وه‌ بێت کە "هێزمان له‌سه‌ر زه‌وی بێت".

وتیشی: "دەتوانین لە چەند رێگایەکەوە لەسەر زەمین بمێنینەوە و بە دڵنیاییەوە لەڕووی دیپلۆماتییەوە لەسەر زەمین بوونمان هەیە."

هه‌روه‌ها وتی: "هێزه‌كانمان لەسەر زەوی ئەرکی ئێستایان لەناوبردنی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)ە"

ئەمریکا نزیکەی 2,000 سەربازی لە سوریایە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500