قۆناغی یەکەمی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای عێراق لە بیابانی ئەنبار بە سەرکەوتنی گەورە کۆتاییهات، فەرماندی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار، لیوا مەحمود فەلاحی، هەینی (28 ئەیلول) رایگەیاند.
فەلاحی بە دیارونای وت: "ئەو هەڵمەتە سەربازیە، کە شەممەی رابردوو لە بیابانی ئەنبار و ناوچەکانی سەرسنووری سوریا دەستیپێکرد، بووە هۆی کوشتنی 39 تیرۆرست لە بیابانی رۆژئاوادا."
وتیشی: "چەند ئەندامێکی داواکراویش دەستگیرکران، 58 بۆمبی دەستکرد پوچەڵکرانەوە، 100 بۆمبی دەستکرد و سێ ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراویش تێکشێنران."
هەروەها وتی لەکاتی ئۆپەراسیۆنەکەدا هێزەکانی عێراق دەستیانگرت بەسەر چەك و ئۆتۆمبیلی جۆراوجۆری داعشدا.
فەلاحی وتی: "فرۆکە جەنگیەکانمان حەوت تونێلی نهێنی و کۆگای چەکی ژێرزەمینییان تێکشکاند." پشتڕاستیشی کردەوە كه قۆناغی یەکەمی ئۆپەراسیۆنەکان ئامانجەکانی بەدەستهێناوە.