ئەمریکا و چەند وڵاتێکی عەرەبی و ئەوروپی پێنجشەممە (27 ئەیلول) داوایان لە نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد بە پەلە لیژنەیەك پێكبهێنێت بۆ نوسینەوەی دەستوری دوای شەڕ بۆ سوریا و راپۆرتی بەرەوپێشچوونی كارهكان بەرزبکاتە تا 31 تشرینی دووەم، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.
وەزیرانی دەرەوەی ئهو حەوت وڵاتەی لە پەراوێزی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکاندا کۆبوونەوە بۆ تاوتوێکردنی هەنگاوەکانی پێشڤەچوونی پرۆسەی سیاسی لە سوریا، کە ئێستا لە ساڵی هەشتەمی شەڕدایە.
لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا پشتیوانییان راگهیاند لە "کۆبوونەوەی بەپەلەی" لیژنەی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لهلایهن ستافان دی میستوراوه، تا دەستبكات بە کار بۆ نوسینەوەی دەستورێکی نوێ و بناغەی هەڵبژاردن دابنێت.
بەگوێرەی بەیاننامە هاوبەشەکە، حەوت وڵاتەکە داوایان لە دی میستورا کرد راپۆرت بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بنێرێتەوە سەبارەت بە پێشڤەچوونەکان کە لە 31 تشرینی یەکەم تێپەڕنەکات و کاتێکی دیاریکراو بۆ ئەنجامدانی ئەم کارە دابنێت.
میسر، ئەڵمانیا، ئەردەن و بەریتانیا چوونەپاڵ ئەمریکا و فەرەنسا و سعودیە لە هۆشداریدان بەوەی "ئەوانەی دەیانەوێت پەناببەنە بەر چارەسەری سەربازی تەنیا لهوهدا سهركهوتوو دهبن كه ئهگهری رووبهڕووبوونهوهیهكی پڕمەترسی زیاتربكهن".
دی میستورا ئەم مانگە بە ئەنجومەنەکەی وت ناکۆکی بەردەوام لەنێوان حکومەتی سوریا و ئۆپۆزسیۆندا سەبارەت بە پێکهێنانی لیژنەکە هەیە.
بەڵام نێردەکە وتی هیواخوازە لیژنەکە لە چەند هەفتەی داهاتوودا دەستبەکاربێت.