شه‌ش تونێلی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) تێكشكێنراون له‌نێوان سینیه و حه‌دیسه‌دا، وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق سێشه‌ممه (25 ئه‌یلول) رایگه‌یاند.
وته‌بێژی وه‌زاره‌ته‌كه، عه‌مید یه‌حیا ره‌سوڵ له به‌یاننامه‌یه‌كدا وتی: "به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سه‌ڵاحه‌دین، فڕۆكه سه‌ربازییه‌كانی عێراق شه‌ش تونێلی داعشیان تێك‌شكاند كه 10 ته‌قه‌مه‌نی ده‌ستكرد و پێداویستی خواردن و مۆلیدهیهكیشیان تێدابوو له دوورگه‌ی سینیه، نزیك حه‌دیسه."
وتی سوپا ئامانجی تریشی پێكا، له‌نێویاندا دوو ئۆتۆمبیلی پڕ له ته‌قه‌مه‌نی و تانكه‌رێكی نه‌وت و "شۆفڵێكیش كه پێده‌چێت بۆ هه‌ڵكه‌ندن و بونیادنانی په‌ناگه‌كانی ژێرزه‌وی له بیاباندا به‌كارهاتبێت".