تۆڕێكی شه‌شكه‌سی قاچاخچێتی مادده هۆشبه‌ره‌كان هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه له ئۆپه‌راسیۆنێكی ئه‌منیدا له به‌غدا، وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق سێشه‌ممه (25 ئه‌یلول) رایگه‌یاند.
وته‌بێژی وه‌زاره‌ته‌كه، لیوا سه‌عد مه‌عه‌ن به دیارونای وت: "هێزه ئه‌منییه‌كان گروپێكی مه‌ترسیداریان ده‌ستگیركرد كه سه‌روكاریان له‌گه‌ڵ مامه‌ڵه‌كردن و ئاڵوگۆڕی مادده هۆشبه‌ره‌كاندا هه‌بوو له به‌غدا."
ناوبراو وتی چوار كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ر و 20,000 ده‌نك حه‌بی بێهۆشكه‌ر له شوێنه‌كه‌یان دۆزرانه‌وه.
وتی: "ئه‌مه یه‌كێك له گه‌وره‌ترین ئه‌و تۆڕانه‌یه كه به‌رپرسیارن له مامه‌ڵكردن به مادده هۆشبه‌ره‌كانه‌وه له پایته‌خت، ئه‌ندامه‌كانیشیان لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت بۆئه‌وه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ی تریش ئاشكرابكه‌ن كه ده‌كرێت هه‌یانبێت."
وتیشی: "ئۆپه‌راسیۆنه‌كه، كه له به‌غدا ئه‌نجامدرا، به پشتبه‌ستن به هاوكاری و زانیاریی هه‌واڵگریی پێشوه‌خته‌ی دانیشتوان به‌ڕێوه‌چوو."