پێنج چه‌كداری "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) كوژران له شه‌ڕ و پێكدادانێكدا له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی عێراق له حه‌ویجه، پارێزگای كه‌ركوك، فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق دووشه‌ممه (24 ئه‌یلول) رایگه‌یاند.
وته‌بێژی فه‌رمانده‌ییه‌كه، عه‌مید یه‌حیا ره‌سوڵ به دیارونای وت: "شه‌وی رابردوو شه‌ڕ و پێكدادانێك له‌نێوان هێزه‌كانی عێراق و چه‌ند چه‌كدارێكی داعشدا روویدا له كاتی ئۆپه‌راسیۆنێكی ئه‌منیدا له گوندی حاوی زه‌ینیه، له خۆرهه‌ڵاتی حه‌ویجه."
ناوبراو وتی: "شه‌ڕ و پێكدادانه‌كه دوای ئه‌وه روویدا كه هێزه هاوبه‌شه‌كان هه‌وڵیاندا بچنه ناو بینایه‌كی چۆڵه‌وه بۆئه‌وه‌ی دڵنیابن له‌وه‌ی هیچ مه‌ترسییه‌كه‌ی ئه‌منی له‌خۆنه‌گرتووه."
وتیشی: "تیرۆریسته‌كان دوای ئه‌وه‌ی ره‌تیانكرده‌وه خۆیان به‌ده‌سته‌وه‌بده‌ن و ته‌قه‌یان له هێزه ئه‌منییه‌كان كرد، كوژران." هه‌روه‌ها وتی له بیناكه‌دا چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی دۆزرانه‌وه.