هێزه‌كانی عێراق سێشه‌ممه (18 ئه‌یلول) لاشه‌ی رۆژنامه‌وانێكی عێراقییان دۆزییه‌وه كه دووشه‌ممه رفێنرابوو له‌لایه‌ن چه‌كدارانی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)ه‌وه له نزیك فه‌تحه له باكوری خۆرهه‌ڵاتی تكریت، پۆلیسی عێراقی رایگه‌یاند.
جێگری به‌ڕێوبه‌ری پۆلیسی سه‌ڵاحه‌دین، عه‌مید خه‌لیل رامل له به‌یاننامه‌یه‌كدا وتی چه‌كدارانی داعش خاڵێكی پشكنینی ساخته‌یان دانابوو له شاڕێگه‌ی بێجی-كه‌ركوك و وه‌سام حه‌سه‌ن عوبه‌یدی رۆژنامه‌وان و مامیان رفاند له‌كاتێكدا له كه‌ركوكه‌وه به‌ره‌و بێجی ده‌ڕۆیشتن.
رامی وتی كه مامی توانیوێتی كاتژمێرێك دوای رفاندنی هه‌ڵبێت.
ناوبراو وتی: "كاتژمێر 6ی ئێواره (سێشه‌ممه)، هێزێكی پۆلیسی ناوخۆ لاشه‌ی قوربانییه‌كه‌یان به ده‌ستوچاوبه‌ستراوی دۆزییه‌وه، شوێنی چه‌ند فیشه‌كێكیش به سنگ و ناوچاوانییه‌وه بوو."
عوبه‌یدی كاری بۆ ژماره‌یه‌ك رۆژنامه و ئاژانسی هه‌واڵیی ناوخۆ ده‌كرد.