دوو بارهه‌ڵگری پڕ له ته‌قه‌مه‌نی و سێ حه‌شارگه‌ی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) وێرانكران له حه‌ویجه، له پارێزگای كه‌ركوك، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری، عه‌مید یه‌حیا ره‌سوڵ سێشه‌ممه (18 ئه‌یلول) وتی.
ناوبراو به دیارونای وت یه‌كه هه‌واڵگیرییه‌كانی پۆلیسی فیدراڵی، به پاڵپشتی فڕۆكه سه‌ربازییه‌كانی سوپای عێراق، دوو بارهه‌ڵگری پڕ له ته‌قه‌مه‌نی و سێ حه‌شارگه‌ی داعشیان وێران‌كرد، كه ته‌قه‌مه‌نی ده‌ستكرد و موشه‌ك و پێداویستیی پزیشكی‌یان تێدابوو.
وتی: "ئه‌و زانیارییه هه‌واڵگیریانه‌ی له‌به‌رده‌ستدان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه ئه‌و حه‌شارگانه هی ئه‌و تیرۆریستانه‌ن كه به 'لیوای قادسییه" ناسراون، كه به‌شدارن له چالاكییه تاوانكارییه‌كاندا له شاخه‌كانی نێوان پارێزگای نه‌ینه‌وا و دیاله.