ده‌بێت رێكه‌وتنێكی نێوان توركیا و روسیا له‌سه‌ر دوورخستنه‌وه‌ی هێرش بۆ سه‌ر دواهه‌مین گه‌وره‌ترین ناوچه‌ی ژێرده‌سه‌ڵاتی ئۆپۆزسیۆن له پارێزگای ئیدلیب، خه‌ڵكی مه‌ده‌نی بپارێزێت و دڵنیاییبدات له چوونهژوورهوهری رێكخراوه مرۆییه‌كان بۆ ناوچه‌كه، یه‌كێتی ئه‌وروپا سێشه‌ممه (18 ئه‌یلول) رایگه‌یاند.
وته‌بێژی یه‌كێتییه‌كه، مایا كۆتسیانچیچ به په‌یامنێرانی وت: "چاوه‌ڕوانده‌كه‌ین ئه‌و رێكه‌وتنه‌ی به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كان دوێنێ ئه‌نجامدراوه، سه‌رۆكانی هه‌ردوو وڵاتی روسیا و توركیا گه‌ره‌نتی پاراستنی ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی بكات، هه‌روه‌ها گه‌ره‌نتی رێگهپێدانێكی به‌رده‌وام و بێكێشه به رێكخراوه مرۆییه‌كانیش بكات."
سه‌رۆكی روسیا، ڤلادمیر پوتین له‌گه‌ڵ هاوتا توركه‌كه‌ی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان -- كه له‌به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆنه له‌و شه‌ڕه خوێناوییه حه‌وت ساڵه‌یه‌ی سوریادا -- گه‌یشتوونه‌ته رێكه‌وتنێك له‌سه‌ر چاره‌نوسی ئیدلیب، كه سێ ملیۆن كه‌سی لێده‌ژی، له گفتۆگۆكانی دووشه‌ممه‌دا.
دوو سه‌ركرده‌كه رێكه‌وتوون له‌سه‌ر دروستكردنی ناوچه‌یه‌كی 15 بۆ 20 كیلۆمه‌تری به‌بێ هیچ هێزێكی سه‌ربازی به‌پێی رێكه‌وتنه‌كه‌ی نێوان چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆن و سه‌ربازانی رژێم له 15 تشرینی یه‌كه‌م، بۆ ئهمینكردنی به هاوكاری هێزه‌كانی توركیا و روسیا.
به‌گوێره‌ی ئاژانسه هه‌واڵییه‌كانی روسیا، مۆسكۆ رایگه‌یاندووه كه ئامانجی رێكه‌وتنه‌كه ئه‌وه‌یه هیچ كرده‌وه‌یه‌كی سه‌ربازی له‌دژی ئیدلیب ئه‌نجامنه‌درێت.
كۆتسیانچیچ وتی یه‌كێتی ئه‌وروپا چه‌ندجارێك هۆشادارییداوه له‌دژی هێرشێك بۆسه‌ر ئیدلیب و وتیشی كرده‌وه‌ی له‌م شێوه‌یه ره‌نگه ببێته هۆی روودانی "كاره‌ساتێكی مرۆیی نوێ".