زیاتر له 300 پزیشك و په‌رستار یه‌كشه‌ممه (16 ئه‌یلول) رێپێوانیانكرد له پارێزگای ئیدلیبی سوریای ژێرده‌سه‌ڵاتی ئۆپۆزسیۆن و داوایان له ئه‌نجومه‌نی نێوده‌وڵه‌تی كرد بیانپارێزێت له هێرشه چاوه‌ڕوانكراوه‌كانی هێزه‌كانی رژێم، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
به هه‌ڵگرتنی گوڵ و له‌به‌ركردنی چاكه‌تی سپی و یونیفۆرمی شینی نه‌شته‌رگه‌ری، خۆپیشانده‌ران له به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌یه‌كدا له ئه‌تمه گردبوونه‌وه.
به‌پاڵپشتی روسیای هاوپه‌یمانی، رژێمی سوریا چه‌ند ناوچه‌یه‌كی له ئیدلیب كردۆته ئامانج به تۆپبارانكردن و هێرشی ئاسمانی، هه‌ندێكجارێش نه‌خۆشخانه‌كان و ناوه‌ندی رزگاركردنهكان كراونه‌ته ئامانج.
به‌گوێره‌ی روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، چڕیی هێرشه ئاسمانییه‌كانی روسیا له چه‌ند رۆژی رابردوودا كه‌مبووه‌ته‌وه.
خۆپیشانده‌ران له ئه‌تمه، پیاوان و ژنان، ئاڵای شۆڕشی سوریایان راده‌وه‌شاند له‌گه‌ڵ چه‌ند پۆستهرێكیش كه به ئینگلیزی لێیان نوسرابوو "نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، پاراستنی ئێمه به‌پرسیاره‌تی ئێوه‌یه".
دانه‌یه‌كی تر راسته‌وخۆ بۆ نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌گكرتووه‌كان له سوریا، ستافان دی مه‌ستورا بوو، بۆیان نووسیبوو "پاراستنی كارمه‌ندانی ته‌ندروستی له ئیدلیب به‌شێكه له ئه‌ركه‌كه‌ت".
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایانگه‌یاند كه هێرشێك له 6 ئه‌یلولدا نه‌خۆشخانه‌یه‌كی پاڵپشتیكراو له لایه‌ن رێكخراوێكی ناحوكمییهوه، كراوه‌ته ئامانج له كه‌فر زیتا، شارۆچكه‌یه‌ك له پارێزگای حه‌مای هاوسێ، ئه‌وه‌ش بووه هۆی راوه‌ستانی خزمه‌تگوزاریی نه‌خۆشخانه‌كه.
به‌گوێره‌ی روانگه‌كه، دوو رۆژ دواتر، موشه‌كێك نه‌خۆشخانه‌یه‌كی زه‌مینیی له قه‌راخ حاس له ئیدلیب، كرده ئامانج و وێرانیكرد.