هه‌واڵه‌كانی عێراق

9 ئەندامی داعش لە ئۆپەراسیۆنەکانی سەرانسەری عێراقدا دەستگیرکران

پێنج ئەندامی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامیی لە عێراق و شام" (داعش)، لەنێویاندا ئەندامێکی باڵا، دەستگیرکران لە چەند ئۆپەراسیۆنێکدا لە ناوچەکانی هیت له‌ خۆرئاوای ئەنبار، وەزارەتی ناوخۆی عێراق هەینی (14 ئەیلول) رایگەیاند.

وتەبێژی وەزارەت، لیوا سەعد مەعەن بە دیارونای وت: "هێزێك لە لیوای 1ی په‌رپه‌چدانه‌وه‌ی خێرا، بەپاڵپشتی پۆلیسی ناوچەکە، لەتیف عەوەیدیان دەستگیرکرد کە تیرۆریستێکی داواکراوە لەسەر ئەنجامدانی تاوانی قێزەون دژی مەدەنیەکان، لەگەڵ چوار کەسی دیکە و لە چەند ئۆپەراسیۆنێکدا کە بەیانیی هەینی و شەوی پێنجشەممە ئەنجامدران."

وتی هێزە ئەمنیەکان دەستیانگرت بەسەر چەندین چەك و تەقەمەنی و بەڵگەنامە و نەخشەشدا کە لەبەردەستیاندا بوو.

پۆلیسی فیدراڵ رایگەیاند كه‌ هاوکات پێنجشەممە، چوار ئەندامی دیکەی داعش لە دوو ئۆپەراسیۆنی جیاوازدا دەستگیرکران لە پارێزگای دیالە و حەویجە لە باشوری پارێزگای کەرکوك.

بەڕێوبەری پۆلیسی فیدراڵ، فەریق رائید شاکر جەودەت لە بەیاننامەیەکدا وتی: "تیرۆریست ئەبو هاجەر جەبوری، سەرکردەی شانەیەکی تیرۆری داعش بەناوی 'ویلایەتی دیالە' و یاریدەدەرەکەی کەمال روفاعی لە ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنیدا دەستگیرکران."

وتی: "لیوای 3ی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانیش دوو تیرۆریستی دەستگیرکرد -- غازی میران و ئەحمەد جەبەل -- لە حەویجە."

داتابەیسی هێزەكانی عێراق بۆ تیرۆریستان پشتڕاستیکردۆتەوە کە دەستبەسەرکراو بەشداریکردووە لە ئۆپەراسیۆنی تیرۆریستیدا دژی هێزە ئەمنیەکان و بەشێك بووە لە نوسینگەی حیسبە (پۆلیسی ئایینی) داعش.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500