هه‌واڵه‌كانی عێراق

گومانلێکراوێکی ئیتالی داعش له‌ سوریا دەستبەسەرە

چەکدارانی کورد لە باکوری سوریا ئەندامێکی گومانلێکراوی ئیتالیی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامیی لە عێراق و شام" (داعش)یان دەستبەسەرکرد کاتێک هەوڵیدەدا بەنێو سنووردا هەڵبێت بۆ تورکیا، ئاژانسی فرانس پرێس پێنجشەممە (13 ئەیلول) رایگەیاند.

هێزەکانی سوریای دیموکرات کە هاوپەیمانێتیەکی عەرەبی-کوردیە، رایگەیاند: "لە 27 ئاب، بەکرێگیراوێك بەناوی سەمیر بۆگانا لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێکی تایبەت دەستگیرکرا کە یەکەکانی دژەتیرۆریزممان ئەنجامیاندا."

راشیگەیاند كه‌ بۆگانا --هاوڵاتییەکی ئیتالی کە ناسراویش بوو بە ئەبو هورەیرەی موهاجیر یان ئەبو عەبدوڵای موهاجیر -- بەرپرس بوو لە گەیاندنی چەك بە داعش.

سەرچاوەیەکی هێزەکانی سوریای دیموکرات بە ئاژانسی فرانس پرێسی وت ئەو ئیتالییه‌ دەستبەسەرە لەئێستادا لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت و "چارەنوسی لەکۆتایی لێکۆڵینەوەکەدا بڕیاری لەسەر دەدرێت".

وتیشی: "لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هەماهەنگی دەکەین، کە ئیتالیای تێدایە، دەربارەی هەموو دەستبەرەکانی داعش."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500