چەکدارانی کورد لە باکوری سوریا ئەندامێکی گومانلێکراوی ئیتالیی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامیی لە عێراق و شام" (داعش)یان دەستبەسەرکرد کاتێک هەوڵیدەدا بەنێو سنووردا هەڵبێت بۆ تورکیا، ئاژانسی فرانس پرێس پێنجشەممە (13 ئەیلول) رایگەیاند.
هێزەکانی سوریای دیموکرات کە هاوپەیمانێتیەکی عەرەبی-کوردیە، رایگەیاند: "لە 27 ئاب، بەکرێگیراوێك بەناوی سەمیر بۆگانا لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێکی تایبەت دەستگیرکرا کە یەکەکانی دژەتیرۆریزممان ئەنجامیاندا."
راشیگەیاند كه بۆگانا --هاوڵاتییەکی ئیتالی کە ناسراویش بوو بە ئەبو هورەیرەی موهاجیر یان ئەبو عەبدوڵای موهاجیر -- بەرپرس بوو لە گەیاندنی چەك بە داعش.
سەرچاوەیەکی هێزەکانی سوریای دیموکرات بە ئاژانسی فرانس پرێسی وت ئەو ئیتالییه دەستبەسەرە لەئێستادا لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت و "چارەنوسی لەکۆتایی لێکۆڵینەوەکەدا بڕیاری لەسەر دەدرێت".
وتیشی: "لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هەماهەنگی دەکەین، کە ئیتالیای تێدایە، دەربارەی هەموو دەستبەرەکانی داعش."