http://diyaruna.com/ckb/articles/cnmi_di/newsbriefs/2018/09/13/newsbrief-02

2018-09-13

شانەیەکی نوستووی داعش لە موسڵ هەڵوەشێنرایەوە

هێزە ئەمنیەکان لە پارێزگای نەینەوا شانەیەکی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)یان هەڵوەشاندەوە لە موسڵ، وەزارەتی بەرگری عێراق چوارشەممە (12 ئەیلول) رایگەیاند.

وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: "فیرقەی 20ی بەڕێوبەرێتی هەواڵگریی سەربازی ئۆپەراسیۆنێکی ئاستی باڵای دەستپێشخەرانەی ئەنجامدا بۆ هەڵوەشاندنەوەی شانەیەکی نوستووی داعش لە گەڕەکی شورا له‌ موسڵ."

بەیاننامەکە رایگەیاند كه‌ هەموو ئەندامانی شانەکە دەستگیرکران و ئاماژەیکرد بەوەی هەموویان بەشدارییانکردبوو لە چەندین تاواندا لە رابردوودا و پلانی هێرشی زیاتریان هەبوو.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 Di icons no

0 كۆمێنت

* واتە ئەم خانەیە پێویستە
Captcha