هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق 4 گومانلێکراوی داعش دەستگیردەکەن لە بەغدا

چوار پیاو کە داواکرابوون بەهۆی هێرشی تیرۆریستیەوە لە چەندین ناوچەی عێراق بۆ رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) لە بەغدا دەستگیرکران، وەزارەتی ناوخۆی عێراق پێنجشەممە (13 ئەیلول) رایگەیاند.

وتەبێژی وەزارەته‌كه‌، لیوا سەعد مەعەن بە دیارونای وت: "هێزە ئەمنیەکان لە ئێوارەی چوارشەممە و بەیانی پێنجشەممەدا چوار کەسیان دەستگیرکرد کە داواکرابوون بەهۆی تێوەگلانیان لە کردەی تیرۆریستی کە لە خۆرئاوا و ناوەندی بەغدا ئەنجامدراون."

وتی: "سیان [لە گومانلێکراوەکان] دەستگیرکران بەهۆی ئەو زانیاریانەی خەڵکی ناوچەکە دایان بە هێزە ئەمنیەکان دەربارەی شوێنەکانیان."

وتیشی ئەو چەك و تەقەمەنیەی لای یەکێك لە گومانلێکراوەکان بوو دەستیبەسەردا گیرا.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500