هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق سێ ئۆپه‌راسیۆنی پلانبۆداڕێژراوی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)یان پوچه‌ڵكرده‌وه كه بڕیاربوو له دژی سه‌ردانكه‌رانی ئایینی له مانگی موحه‌ڕه‌مدا له سامه‌ڕا ئه‌نجامبدرێن، فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سامه‌ڕا چوارشه‌ممه (12 ئه‌یلول) رایگه‌یاند.
فه‌رمانده لیوا عیماد محه‌مه‌د زوهه‌یری به دیارونای وت: "به‌گوێره‌ی زانیاریی پێشوه‌خته‌ی هه‌واڵگری، هێزێكی هاوبه‌ش هێرشیانكرده‌سه‌ر دوو بینای نیشته‌جێبوون له دوجه‌یل [له نزیك سامه‌ڕا] و پێنج تیرۆریستیان ده‌ستگیركرد كه سێ پشتێنی بۆمبڕێژكراو و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی وفیشه‌كیان پێ‌گیرا."
به‌وته‌ی زوهه‌یری، چه‌ندین نه‌خشه‌ی جۆراوجۆریش ده‌ستیانبه‌سه‌رداگیرا و ده‌ستگیركراوانیش دانیانناوه به هه‌بوونی پلانی هێرشێكی تیرۆریستی‌دا له‌دژی سه‌ردانكه‌ره ئایینیه‌كان له سامه‌ڕا له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا.