وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا، جیم ماتیس سێشه‌ممه (11 ئه‌یلول) وتی به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی سوریابه وردی ئاگاداركراوه‌ته‌وه ده‌رباره‌ی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له پارێزگای ئیدلیب، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند كه هێزه‌كانی رژێم چوارشه‌ممه ناحیه‌كانی باشوری پارێزگای ئیدلیب و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری ژێرده‌سه‌ڵاتی ئۆپۆزسیۆنیان له پارێزگای حه‌ما تۆپبارانكرد.
روانگه‌كه ده‌ستبه‌جێ هیچ ژماره‌یه‌كی قوربانیانی بۆردومانه‌كه‌ی رانه‌گه‌یاند.
هێرشه‌كه چه‌ند كاتژمێرێك دوای ئه‌وه ده‌ستیپێكرد كه سه‌رۆكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌نتۆنیۆ گوتێرێس هۆشداریدایه ئه‌نجومه‌نی ئاسایش كه هه‌ر هێرشێكی پێشكه‌وتوو له ئیدلیب ده‌بێته‌هۆی روودانی "خوێنڕێژی".
رژێمی سوریا بۆ دووجار له‌لایه‌ن هێرشه ئاسمانییه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه كراوه‌ته ئامانج دوای هێرشه كیمیاییه گوماناوییه‌كانی پێشوو، به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكاش له چه‌ند رۆژی رابردوودا رایانگه‌یاند كه كاردانه‌وه‌ی زیاتری به‌دوادادێت ئه‌گه‌ر ئه‌سه‌د چه‌كه قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان له ئیدلیب به‌كاربهێنیت.
ئاژانس و رێكخراوه‌كانی سه‌ربه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان چه‌ند جارێك هۆشدارییانداوه كه هه‌ر هێرشێكی گه‌وره ده‌شێت ببێته هۆی روودانی خراپترین كاره‌ساتی مرۆیی له شه‌ڕی سوریادا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا، ژان-یڤ لۆ دریان سێشه‌ممه هۆشداریدا كه هێرشێكی رژێم بۆسه‌ر ئیدلیب ده‌شێت هه‌زاران تووندڕه‌وی بیانی بڵاوبكاته‌وه به وڵاتانی تردا.
ماتیس وتی: "له ئیدلیب، ئێمه به‌ووردی چاودێری جموجۆڵه‌كانی رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د ده‌كه‌ین، كه له‌لایه‌ن ئێران و روسه‌كانه‌وه پاڵپشتی و پشتیوانیكراون، تا بزانین چی ده‌كات له‌وێ."
به ئاماژه‌كردن به هێرشێكی ئاسمانی ئه‌مه‌ریكا بۆسه‌ر بنكه‌یه‌كی ئاسمانی له نیسانی 2017دوای ئه‌وه‌ی فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی ئه‌سه‌د هێرشێكی كیمیایی گوماناوییان له ئیدلیب ئه‌نجامدا، ماتیس ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه سه‌رۆكی سوریا زیانێكی زۆر به‌ر هێزه ئاسمانییه‌كه‌ی كه‌وتووه، كه له‌سه‌دا 17ی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی له‌ده‌ستداوه.
وتیشی: "ئه‌و هۆشداریی پێدراوه و له‌داهاتوودا ده‌بینین ئاخۆ هۆشیار بووه."