وه‌زاره‌تی ناوخۆ له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه هێزه‌كانی عێراق ئێواره‌ی دووشه‌ممه (10 ئه‌یلول) هێرشێكی خۆكوژییان پوچه‌ڵكرده‌وه له‌دژی نه‌خۆشخانه‌ی حه‌دیسه له خۆرئاوای ئه‌نبار.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه: "هێزه ئه‌منییه‌كان كه ئه‌ركی پاراستنی نه‌خۆشخانه‌ی حه‌دیسه‌یان له ئه‌نبار پێسپێردرابوو، هه‌وڵی خۆكوژێكیان پوچه‌ڵكرده‌وه كه ده‌یویست بگاته ده‌روازه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه."
به‌یاننامه‌كه رایگه‌یاند: "دوای ئه‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان چوارده‌وری تیرۆریسته‌كه‌یان گرت، خۆی ته‌قانده‌وه." هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند كه "مه‌ده‌نییه‌ك كوژرا و چواری دیكه‌ش به‌سوكی برینداربوون له ته‌قینه‌وه‌كه‌دا".