هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزه‌كانی عێراق 3 حه‌شارگه‌ و 2 تونێلی داعشیان وێرانكرد له‌ نزیك كه‌ركوك

ئۆپه‌راسیۆنه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ به‌ره‌به‌یانی دووشه‌ممه‌ (10 ئه‌یلول) له‌ باشوری خۆرئاوای پارێزگای كه‌ركوك سێ حه‌شارگه‌ و دوو تونێلی ژێرزه‌مینیی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)یان دۆزییه‌وه‌، فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی عێراق رایگه‌یاند.

وته‌بێژی فه‌رمانده‌ییه‌كه‌، عه‌مید یه‌حیا ره‌سوڵ به‌ دیارونای وت: "هێزه‌كانی عێراق سێ حه‌شارگه‌ و دوو تونێلی داعشیان وێرانكرد له‌میانه‌ی ئۆپه‌راسیۆنێكی به‌رفروانی پۆلیسی فیدراڵی عێراق و هێزه‌كانی سوپادا له‌ باشوری خۆرئاوای كه‌ركوك وه‌ك به‌شێك له‌ پلانێك بۆ ئه‌مینكردنی ئه‌و ناوچانه‌ و رێگریكردن له‌ خۆڕێكخسته‌نه‌وه‌ی شانه‌كانی داعش."

وتی: "موشه‌كهاوێژێك و چه‌ندین چه‌ك و رێژه‌یه‌كی زۆر ته‌قه‌مه‌نی ده‌ستیانبه‌سه‌رداگیرا و دوو كه‌سی داواكراویش به‌ گومانی تیرۆریزم له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا ده‌ستگیركران."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500