سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران یه‌كشه‌ممه (9 ئه‌یلول) پشتڕاستیكرده‌وه كه هێرشێكی موشه‌كی كوشنده‌ی كردۆته‌سه‌ر گروپێكی ئۆپۆزسیۆنی كورد له باكوری عێراق، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه ماڵپه‌ڕی سیپاه نیوزی زمانحاڵی خۆی بڵاویكرده‌وه، سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران رایگه‌یاند كه شه‌ممه حه‌وت موشه‌ك له یه‌كه‌ی موشه‌كی هێزه ئاسمانییه‌كانی سوپای پاسداران هاوێژراون و باره‌گای پارتی دیموكراتی كوردستانی ئێرانیان كرده ئامانج له كۆیه، خۆرهه‌ڵاتی هه‌ولێر.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، فیرقه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێرانیش به‌شداربوو.
وته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستانی ئێران، سۆران لوڕی یه‌كشه‌ممه به ئاژانسی فرانس پرێسی وت كه پانزه كه‌س كوژران له هێرشێكی ده‌گمه‌نی سنووربڕدا بۆسه‌ر پارته‌كه، كه وه‌ك گروپێكی "تیرۆریست" خراوه‌ته ناو لیستی ره‌شه‌وه له لایه‌ن تارانه‌وه.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه پزیشكییه ناوخۆییه‌كان، نزیكه‌ی 30 كه‌سی دیكه برینداربوون.
به‌یاننامه‌كه رایگه‌یه‌اند كه پارتی دیموكراتی كوردستانی ئێران پێشتر له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سوپای پاسداران شه‌ڕوپێكدادانیان ئه‌نجامدابوو له شاره‌كانی مه‌ریوان و كامیاران له پارێزگای كوردستانی ئێران.
به‌رپرسێك وتی گروپه كوردییه‌كه له‌كاتی هێرشه‌كه‌دا له كۆبوونه‌وه‌دا بووه و تێیدا سكرتێری گشتیی ئێستا و پێشووتری پارته‌كه برینداربوون.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق هێرشه موشه‌كییه‌كه‌ی ئێرانی سه‌ركۆنه‌كرد.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، ئه‌حمه‌د مه‌هجوب له به‌یاننامه‌یه‌كدا وتی: "عێراق ئه‌منیه‌تی دراوسێكانی ده‌پارێزێت و رێگه‌نادات ناوچه‌كه‌ی به‌كاربهێنرێت بۆ هه‌ڕه‌شه‌كردن له‌و وڵاتانه. به‌ڵام به‌تووندیش به‌زاندنی ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر سنووره‌كانیدا له‌ڕێی هێرشی ئاسمانییه‌وه دژی ئامانجی دیاریكراو له‌سه‌ر خاكه‌كه‌ی به‌بێ هه‌ماهه‌نگی پێشوه‌خت ره‌تده‌كاته‌وه."
پارتی دیموكراتی كوردستانی ئێران كۆنترین بزووتنه‌وه‌ی كوردییه له ئێران و له رابردوودا چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی له‌لایه‌ن تارانه‌وه كوژراون.