دوو نه‌خۆشخانه یه‌كشه‌ممه (9 ئه‌یلول) له به‌شی وێرانبووی خۆرئاوای موسڵ، زیاتر له ساڵێك دوای ئه‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)یان له پارێزگای نه‌ینه‌وا به‌ده‌رنا، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
نه‌خۆشخانه‌كان -- كه یه‌كێكیان ناوه‌ندێكی فریاگوزاریی خێرایه و ئه‌وه‌ی تریان په‌یوه‌ندیداره به ژنان و منداڵبوونه‌وه -- له بیناكانی خۆیان گواستیانه‌وه كه له شه‌ڕی ده‌رپه‌ڕاندنی گروپه‌كه‌دا له شاره‌كه له ته‌موزی 2017 داڕمان.
ناوه‌ندی فریاگوزارییه‌كه 75 قه‌ره‌وێڵه و ئه‌وه‌ی دیكه 50 قه‌ره‌وێڵه له‌خۆده‌گرن، ئه‌مه‌ش كۆی گشتی ژماره‌ی قه‌ره‌وێڵه‌كان له پارێزگای نه‌ینه‌وا ده‌گه‌یه‌نێته 1,000 دانه.
دكتۆرێك كه سه‌رۆكی كه‌رتی ته‌ندروستیی پارێزگاكه‌یه، فه‌لاح تائی، رایگه‌یاند كه ئه‌م ژماره‌یه هێشتا له‌ژێر ئه‌و 6000وه‌یه كه پێش كۆنترۆڵكردنی موسڵ له لایه‌ن داعشه‌وه له 2014 له نه‌خۆشخانه‌كاندا هه‌بوون.
ناوبراو وتی: "كه‌رتی ته‌ندروستیی پارێزگاكه زیانی زۆری به‌ركه‌وتووه." وتیشی له‌گه‌ڵ بایه‌خپێدانی كه‌می حكومه‌تی فیدراڵیشدا، رێكخراوه مرۆییه‌كان ئه‌و كه‌لێنه‌یان پڕكردۆته‌وه.
بینا نوێكان یه‌كه‌ی پێشوه‌خت دروستكراو بوون، كه له شوێنی بینا كۆنه‌كانی دوو نه‌خۆشخانه‌كه دانران.