هه‌واڵه‌كانی عێراق

بەرپرسێکی باڵای داعش لە ئەنبار دەستگیرکرا

پۆلیسی عێراق لە پارێزگای ئەنبار بەرپرسێکی باڵای رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)ی دەستگیرکرد لە ئۆپەراسیۆنێکی دەستپێشخەرییانەدا رۆژی پێنجشەممە (6 ئەیلول) لە خۆرئاوای رەمادی.

بەڕێوبەری پۆلیسی ئەنبار، لیوا هادی کەسار رەزیج بە دیارونای وت بەرپرسێكی داعش "تالب مەرعاوی، کە بەرپرس بوو لە راکێشانی خەڵك و کەتیبەی پشتگیری" دەستگیرکرا لە بینایەکدا نزیك به‌ هیت.

رەزیج وتی دەستگیرکردنەکە دوای گەیشتنی هەواڵگریی ورد هات دەربارەی شوێنەکەی دوای دزەکردنی بۆ نێو عێراق لە سوریاوە.

وتیشی لە شوێنەکەی مەرعاوی، کە لەسەر چەندین تاوان داواکراوە لەنێویاندا کوشتنی بەکۆمەڵ لە رەمادی و راکێشانی پیاوانی لاو بۆ نێو ریزەکانی داعش، چەك، بۆمب، بەڵگەنامە و پارەی بیانی دۆزراوەتەوە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500