به‌گوێره‌ی رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی په‌نابه‌ران، نزیكه‌ی چوار ملیۆن عێراقی كه به‌هۆی شه‌ڕی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)ه‌وه ئاواره‌بوون، گه‌ڕاونه‌ته‌وه ماڵه‌كانیان، ئاژانسی فرانس پرێس سێشه‌ممه (4 ئه‌یلوول) رایگه‌یاند.
رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی په‌نابه‌ران سێشه‌ممه رایگه‌یاند كاتێك داعش 2014 هاته نێو خاكی عێراقه‌وه، بووه هۆی ئه‌وه‌ی شه‌ش ملیۆن كه‌س له‌به‌ر سه‌لامه‌تی خۆیان هه‌ڵبێن، كه ده‌كاته له سه‌دا 15ی ته‌واوی دانیشتوانان.
رێكخراوه‌كه له راپۆرتێكدا رایگه‌یاند: "بۆ یه‌كه‌مین جار له‌ماوه‌ی نزیكه‌ی چوار ساڵدا، ژماره‌ی ئاواره عێراقییه‌كان بۆ كه‌متر له دوو ملیۆن دابه‌زیوه. نزیكه‌ی چوار ملیۆن ئاواره گه‌ڕاونه‌ته‌وه ماڵه‌كانیان."
به‌گوێره‌ی رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی په‌نابه‌ران، ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی گه‌ڕاونه‌ته‌وه ماڵه‌كانیان باسیان له چه‌ندین هۆكار كردووه كه وایكردووه بڕیاڕبده‌ن به به‌ڕانه‌وه، له نێویاندا باشتربوونی بارودۆخی ئه‌منی و هه‌بوونی خانوو.
ئه‌وانی دیكه ده‌ڵێن كه له‌لایه‌ن سه‌رۆك خێڵه‌كان و هاوڕێیان و خزمانیانه‌وه هاندراون بۆئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه، یان به‌هۆی بارودۆخی ئابورییه‌وه.
رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی په‌نابه‌ران رایگه‌یاند كه 1,931,868 كه‌س كه هێشتا ئاواره‌ن و گله‌ییده‌كه‌ن له نه‌بوونی سه‌رچاوه‌یه‌كی داهات و هه‌لی كار، نادڵنیایی و ماڵ و ژێرخانی ئابوریی تێكچوو.
راشیگه‌یاند كه زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی گه‌ڕاونه‌ته‌وه له پارێزگای نه‌ینه‌وا له باكور ئاواره‌بووبوون، له‌كاتێكدا ئاواره‌ی عێراقیی تریش به ژماره‌ی زۆر ده‌گه‌ڕێنه‌وه پارێزگای ئه‌نبار.