ئەندامانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) لانیکەم شەش ئەندامی هەمان خێزانیان کوشت لە هێرشێکدا بۆسەر ماڵەکەیان لە شارۆچکەی شۆرە، باشوری موسڵ، قائیمقامی شۆرە خالید جار پێنجشەممە (30 ئاب) وتی.
جار بە دیارونای وت: "چەکدارانی داعش هەڵیانکوتایەسەر ماڵی عەلی حسێن کە کوڕەکەی کار بۆ پۆلیس دەکات و باوکی و دایکی و چوار منداڵەکەیان کوشت، لەنێویاندا دوو کچ."
وتی: "دوای هێرشە ترسنۆکانەکە، تیرۆریستان رایانکرد بۆ ناوچەیەکی بیابان و لەئێستادا هێزەکانی پۆلیس و سوپا ئۆپەراسیۆن ئەنجامدەدەن لەگەڕان بەدوایاندا بەیارمەتی خەڵکی ناوچەکە." وتیشی هێزی ئاسمانی عێراقیش پاڵپشتییان دەکات بە چاودێری و شوێنپێهەڵگرتن.