هه‌واڵه‌كانی عێراق

ئۆتۆمبیلێكی بۆمبڕێژکراو 11 کەس ده‌كوژێت لە خۆرئاوای عێراق

خۆکوژێك چوارشەممە (29 ئاب) لانیکەم 11کەسی کوشت لە عێراق، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

هێرشبەرەکە ئۆتۆمبیلێکی تەقاندەوە لە بازگەیەك لە قه‌راغی شارۆچكه‌ی قائیم، یەکێك لە دوایین ئەو شارانەی ده‌رهێنرانه‌وه‌ لە ژێر دەستی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)، كه‌ نزیكی سنووری سوریایه‌.

نەقیبی پۆلیس مەحمود جاسم وتی لە تەقینەوەکەدا پێنج ئەندامی هێزەکانی ئاسایش لەناو 11 کوژراوەکاندا بوون، کە 16 کەسی دیکەی بریندارکرد، كه‌ زۆربه‌یان مه‌ده‌نی بوون.

لە بەیاننامەیەکدا داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکە راگەیاند و وتی 50 کوژراو و برینداری لێکەوتۆتەوە.

دەزگاکانی ئاسایشی عێراق رایانگەیاند ئەو ئۆتۆمبیلەی لە هێرشەکەدا بەکارهات لە ناوچەیەکی بیابانی سەر سنوری سوریا بۆمبڕێژکرابوو.

هێرشبەرەکە دوو رێبه‌ستی جادەی بڕی پێش ئەوەی بۆمبەکە بتەقێنێتەوە لە بازگەی سێیەم دا دوای ئەوەی هێزەكانی ئاسایش تەقەیان لێکرد.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500