هه‌واڵه‌كانی عێراق

شارەزایان دەڵێن ژماردنی پاشماوەکانی داعش ئەرکێکی قورسە

ئەو شارەزایانەی چاودێری رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) دەکەن ناگەنە رێکەوتن لەسەر ئەوەی گروپەکە هێشتا چەند ئەندامی چالاکی هەیە لە عێراق و سوریا، ئاژانسی فرانس پرێس پێنجشەممە (23 ئاب) رایگەیاند.

ئەوان دەڵێن ئەمە بەشێکی پەیوەندی بەوەوە هەیە کە زۆربەی ناوچه‌كانی پێشوی ژێرده‌ستی گروپەکە وەك هەرێمێکی دەستپێڕانەگەیشتووی شه‌ڕ ماوەتەوە.

گروپی سۆفان بۆ راوێژکاریی ئەمنی، ئاماژەیدا بەوەی کە لە کانونی یەکەمدا هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ژمارەی شەڕکەرانی داعشی لە سوریا و عێراق بە 1,000 کەس خەمڵاندووە.

هەفتەی رابردوو وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ئەوەی خەمڵاند کە دەشێت 17,000 لە عێراق و 14,000 لە سوریا مابن.

بەڵام چاودێرانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە دوایین راپۆرتیدا ژمارەیەکی تری راگەیاند -- لەنێوان 20,000 بۆ 30,000 لە عێراق و سوریا.

سەرۆکی ناوه‌ندی شیکاریی تیرۆریزم، جێن-چارلس بریسارد، وتی: "ئەمڕۆ مەترسیە سەرەکیە شاراوەکە لەگەیشتن بە ژمارەیەکی باوەڕپێکراو ئەوەیە کە نازانین چەند کەس لە ریزەکانیاندا لە ئۆپەراسیۆنە [جیاوازەکاندا] کوژراون."

وتیشی لاشەی ئەندامانی داعش کە بەهۆی ئەو هێرشە ئاسمانیانەوە کوژراون کە لەلایەنی جۆراو جۆرەوە ئەنجامدراون هێستا بەزۆری لەژێر داروپەردوودان "کەواتە هەتا ئێمە بەدڵنیاییەوە نەزانین کە ئەوانە کوژراون ئەوا هێشتا بە زیندوو ئەژماردەکرێن."

شارەزایەكی بواری توندڕەوەی لە ئینستیتوی زانکۆی ئەوروپی، تۆری هامینگ، وتی ژمارەکان "ناتوانرێت هەڵبسەنگێنرێن."

وتیشی: "یەکەمجار پێویستە پێناسەی ئەوە بکەین کە شەڕکەر یان ئەندامی داعش کێیە. سەبارەت بە ژمارەی نوێی [نەتەوە یەکگرتووەکان]، ئایا ئەمە تەنیا خەڵکی چەکدار لەخۆدەگرێت یان هەرکەسێك کە کار بۆ بانگەشەی داعش دەکات؟ کەس نازانێت."

گروپی سۆفان رایگەیاند كه‌ داعش "لە نیمچە دەوڵەتەوە هاتۆتە خوارەوە بۆ گروپێکی پارتیزان،" بەڵام راشیگەیاند کە وەك مەترسی دەمێنێتەوە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500