هه‌واڵه‌كانی عێراق

سعودیە بەڵێنی 100 ملیۆن دۆلار ده‌دات بۆ هەڵمەتی سه‌قامگیری له‌ سوریا

سعودیە هەینی (17 ئاب) رایگەیاند بە 100 ملیۆن دۆلار بەشداردەبێت لە هەڵمەتێکی پاڵپشتیلێکراودا لەلایەن ئەمریکاوە بۆ سه‌قامگیركردنی باکوری سوریا کە جاران قەڵای رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) بوو، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

ئەم بەشداریکردنە گەورەترین تاکە گوژمی پارەیه‌ کە تائێستا بۆ هەوڵەکانی بنیاتنانەوە تەرخانکرابێت لەو ناوچانەی پێشتر لەژێردەستی داعشدا بوون.

سعودیە ئەندامی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییە بۆ شه‌ڕكردن دژی داعش لە عێراق و سوریا.

بەگوێرەی بەیاننامەیەك کە لەلایەن باڵوێزخانەی سعودیەوه‌ لە واشنتۆن ده‌ركرا، بەشداریکردنی ریاز ئامانجی پشتگیریکردنی "پرۆژەکانی سه‌قامگیری" و "رۆڵیکی گرنگ دەگێڕێت لە هەوڵەکانی هاوپەیماناندا بۆ بوژانەوەی ناوچەکانی وەك رەققە، کە لەلایەن داعشەوە وێرانبوون."

بەیاننامەکە راشیگەیاند كه‌ پارەکە "خەڵك لە مردن رزگاردەکات، یارمەتیدەردەبێت بۆ بەئاسانی گێڕانەوەی ئاوارەکانی سوریا و دڵنیایی دەدات لەوەی داعش ناتوانێت سەرهەڵبداتەوە بۆ هه‌ڕه‌شه‌كردن له‌ سوریا و دراوسێکانی یان پلانی هێرشکردن دابنێت بۆسەر کۆمەڵگای نێودەوڵەتی".

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500