هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق 7 گومانلێکراوی تیرۆریزم دەستگیردەکەن لە بەغدا

پۆلیسی عێراق و یەکەکانی بەرپەرچدانەوەی خێرا حەوت گومانلێکراوی تیرۆریزمیان دەستگیرکرد لە ئۆپەراسیۆنی جیاجیادا کە لەماوەی 48 کاتژمێری رابردوودا ئەنجامدران، وەزارەتی بەرگری عێراق هەینی (17 ئاب) رایگەیاند.

وتەبێژی وەزارەتەکە، لیوا سەعد مەعەن، بە دیارونای وت: "بەپشتبەستن بە سەرەداوی هەواڵگری، هێزە هاوبەشەکانی پۆلیس و بەرپەرچدانەوەی خێرا ئۆپەراسیۆنێکی گەورەیان ئەنجامدا لە چەند ناوچەیەکی رۆژئاو و باشور و باکوری بەغدا."

وتیشی هێزە ئەمنیەکان حەوت کەسیان دەستگیرکرد کە بەتۆمەتی جۆراوجۆری تیرۆریزم داواکرابوون.

مەعەن وتی چوار لە دەستگیرکراوەکان بۆمب و چەك و تەقەمەنی جۆراوجۆریان پێگیرا.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500