هه‌واڵه‌كانی عێراق

2 ئەندامی داعش دەستگیرکران لە ئەنبار

هێزەکانی عێراق دوو ئەندامی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)یان ده‌ستگیركرد لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە رۆژئاوای ره‌مادی، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار پێنجشەممە (16 ئاب) رایگەیاند.

فەرماندەی فەرماندەییەکە، لیوا محەمەد فەلاحی، بە دیارونای وت: "هێزە هاوبەشەکانی سوپای عێراق و دژەتیرۆر ئۆپەراسیۆنێکی لەناکاویان ئەنجامدا لە ئەبو تەیبان، 20 کیلۆمەتر لە رۆژئاوای ئەنبارەوە و دوو تیرۆرستیان دەستگیرکرد."

فەلاحی وتی یەکێك لە دەستگیرکراوەکان "مەجید مەعراوی، تیرۆرستێکی مەترسیدارە کە لە تاوانەکان لە عێراق و سوریا تێوەگلاوە،" ئاماژەشیدا بەوەی کە لە ده‌ستیشی هه‌بووه‌ له‌ کۆمەڵکوژی و بۆمبڕێژكردنی ئۆتۆمبیلدا.

وتیشی: "هێزە هاوبەشەکان کەلوپەلی مەترسیداریان بە دەستگیرکراوان گرتووە، لەنێویاندا تەقەمەنی، موشەکی ئاراستەکرا و بۆمبی دەستکرد."

هەروەها وتی ئۆپەراسیۆنەکە دوای دوو هەفتە لە چاودێریکردن ئەنجامدراوە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500