سوپای عێراق سێ هێرشی خۆکوژیی تێکشکاند لە خۆرهەڵاتی سامەڕا بەیانی چوارشەممە (15 ئاب)، وەزارەتی بەرگری رایگەیاند.
وەزارەتهكه لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: "بەکارکردن لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری، هێزەکانی سوپا دەوری سێ تیرۆریستیان گرت کە ئامادەکارییان دەکرد بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێك دژی ئامانجە مەدەنی و ئەمنییەکان."
بهگوێرهی بەیاننامەکە، یەکێك لە خۆکوژەکان مرد بههۆی تهقینهوهی پشتێنە بۆمبڕێژکراوەکەیهوه كاتێك هێزەکانی عێراق تەقەیان لێکرد. دانەیەکی دیکەیان کوژرا و سێیەمیان دەستگیرکرا لە ئۆپەراسیۆنەکەدا له سەیفونە لە موعتهسهم.
بەیاننامەکە راشیگەیاند: "هێزە عێراقیەکان دەستیانگرت بەسەر دوو چەکی ئۆتۆماتیکی و پشتێنێکی بۆمبڕێژکراو و 15 رومانەدا." ئاماژەشیکرد بەوەی هێزە ئەمنیەکان ئۆپەراسیۆنێکی بهرفراوانیان دەستپێکرد لە ناوچەکەدا بۆ گەڕان بەدوای حەشارگەكانی تیرۆریستاندا.