حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا پێیوایه رۆژنامه‌وانی ونبووی ئه‌مه‌ریكی، ئۆستن تایس، هێشتا زیندووه، شه‌ش ساڵ دوای ئه‌وه‌ی وادانرابوو كه به دیل گیرابێ له سوریا، ئاژانسی فرانس پرێس سێشه‌ممه (14 ئاب) رایگه‌یاند.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، هیزه‌ر ناوێرت، له شه‌شه‌مین ساڵیادی دیارنه‌مانیدا وتی: "ئێمه بڕوامان وایه ئه‌و زیندووبێت (...) زۆر خه‌می ته‌ندروستییمانه، به‌شێوه‌یه‌كی چالاكانه كارده‌كه‌ین بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئۆستن تایس بۆ ماڵه‌وه."
ناوێرت ره‌تیكرده‌وه زانیاری بدات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی چۆن ئه‌مه‌ریكا گه‌یشتووه به‌و بڕوایه‌ی كه ئه‌و له كوێ ده‌ستگیركراوه و له‌لایه‌ن كێوه.
تایس، ته‌مه‌ن 31 ساڵ، فۆتۆگرافه‌رێكی رۆژنامه‌وانی بوو كه وه‌ك فریلانس كاریده‌كرد بۆ ئاژانسی فرانس پرێس، ئاژانسی هه‌واڵیی مێك كلاسی، واشتنتۆن پۆست، سی بی ئێس و چه‌ند رێكخراوێكی میدایی دیكه له‌كاتێكدا ده‌ستگیركرا له خاڵێكی پشكنین له نزیك دیمه‌شق له 14 ئاب 2012.
ئه‌م سه‌ربازه‌ی پێشووی ده‌ریاوانی به چاوبه‌ستراوی مانگێك دواتر له ناو گروپێكی چه‌كداری نه‌ناسراوی پیاودا له ڤیدۆیه‌یكدا ده‌ركه‌وت. له‌وكاته‌وه، هیچ زانیارییه‌كه‌ی فه‌رمی له‌سه‌ری نه‌بووه كه ئایا زیندووه یان مردووه.
سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ، حكومه‌تی ئه‌مریكا خه‌ڵاتێكی یه‌ك ملیۆن دۆلاریی بۆ زانیاری ده‌رباره‌ی تایس دانا.