سێشه‌ممه (14 ئاب) سێ كه‌س له ته‌قینه‌وه‌یه‌كدا كوژران له بازاڕێك له به‌غدا، له‌نێویاندا ژن و منداڵێك، به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی.
ته‌قینه‌وه‌كه له شاری سه‌در روویدا، كه شارۆچكه‌یه‌كی به‌رفراونه و به‌رپرسان ماوه‌ماوه هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕانوپشكنین ئه‌نجامده‌ده‌ن له نزیك بازاڕه گه‌وره‌كه‌وه بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی چه‌كی نایاسایی، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "سێ كه‌س كوژران و چواری دیكه‌ش برینداربوون له ته‌قینه‌وه‌یه‌كدا له بازاڕێكی سه‌رداخراودا له نزیك بازاڕی مرێدی له شاری سه‌در."
به‌رپرسان ورده‌كارییان ده‌رباره‌ی هۆكاری روودانی ته‌قینه‌وه‌كه نه‌دا و رایانگه‌یاند كه لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه ده‌ستپێده‌كات.
له حوزه‌یراندا، لانیكه‌م 16 كه‌س كوژران و 30 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون به هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌كه‌وه له ماڵێكدا له‌و ناوچه‌یه‌ی كه چه‌كی لێهه‌ڵگیرابوو.