چوار چه‌كداری "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) ده‌ستگیركران كه له ناو موسڵدا به به‌كارهێنانی ناسنامه‌ی ساخته هاوتوچۆیانده‌كرد، فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی نه‌ینه‌وا دووشه‌ممه (13 ئاب) رایگه‌یاند.
به‌ڕێوبه‌ری پۆلیسی نه‌ینه‌وا، عه‌مید حه‌مه‌د نه‌میس جبوری، به دیارونای وت چوار كه‌سه‌كه ناویان له "لیستی تیرۆریسته ترسناكه‌كان"دا بوو، له ئۆپه‌راسیۆنه ئه‌منییه جیاوازه‌كانی به‌ره‌به‌یانی یه‌كشه‌ممه و دووشه‌ممه‌دا له زه‌هرا، نه‌بی یونس، كه‌رامه و سینا ده‌ستگیركران.
ناوبراو وتی: "چه‌ك و ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی له دروستكردنی ته‌قه‌مه‌نی و بۆمبڕێژكردنی ئۆتۆمبیل‌دا به‌كارده‌هێنرێن، دۆزرانه‌وه له‌و بینایانه‌دا كه ئه‌وانی لێده‌مانه‌وه له‌كاتێكدا به‌سه‌ریاندادرا."
جبوری وتی پێده‌چێت چوار تیرۆریسته‌كه چه‌ند ئه‌ركێكی جۆراوجۆریان هه‌بووبێت له كاتی داگیركردنی موسڵدا له‌لایه‌ن داعشه‌وه.
وتیشی: "یه‌كێك له‌وانه له لیژنه‌ی ئه‌منیی داعشدا خزمه‌تیكردووه و به‌شداربووه له كوشتنی [خه‌ڵی مه‌ده‌نیدا]، بڕینی ده‌ستیان و فڕێدانیان بۆ خواره‌وه له بینای به‌رزه‌وه به بیانوی جێبه‌جێكردنی ئه‌و رێسایانه‌ی له‌لایه‌ن گروپه‌كه‌وه داندرابوون له دژی ئه‌و دانیشتوانانه‌ی سه‌رپێچی فه‌رمانه‌كانی گروپه‌كه‌یان ده‌كرد."