هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق سەدان مین و بۆمبی دەستكرد پوچەڵدەکەنەوە لە شەنگال

زیاتر لە 350 مین و بۆمبی دەستکرد کە لەلایەن رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)ه‌وه‌ لە ناوچەکانی نزیك شەنگال چێنرابوون، پوچەڵکراونەته‌وە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا هەینی (10 ئاب) رایگەیاند.

فەرماندەی فەرماندەییەکە، نەجمەدین کەریم جبوری، بە دیارونای وت ئەو مین و بۆمبە دەستکردانه‌، کە سەرجەم 359 دانە بوون، لە قابوسیە و ناسریە لە شەنگال دۆزرانەوە بەدووریی 80 کیلۆمەتر لە رۆژئاوای موسڵ.

وتیشی: "داعش ئەو بۆمبە دەستکردانەی وەك بۆمبی تەوقیتکراو چاندبوو بۆ کوشتنی زۆرترین مەدەنی و هێزە ئەمنیەکان."

هەروەها وتی: "بەشێك لە بۆمبە دەستکردەکان لەناو خانو و دوکانەکاندا دۆزرانەوە لەکاتێکدا زۆربەی ئەوانیتر لە کێڵگە کشتوکاڵیەکاندا دۆزرانەوە." ئاماژەشی دا بەوەی بۆمبەکان بە هەوڵێکی هاوبەش لەگەڵ هێزەکانی دژە تیرۆر و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی پوچەڵکرانەوە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500