هه‌واڵه‌كانی عێراق

5 ئوسترالی ناسنامەیان لێسەندرایەوە بەهۆی پەیوەندییان بە داعشەوە

پێنج کەس ناسنامەی ئوسترالییان لەدەستدا بەهۆی شەڕکردنه‌وه‌ هاوشانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)، ئاژانسی فرانس پرێس پێنجشەممە (9 ئاب) رایگەیاند.

ئەوانە پەیوەندییان بە خالید شەڕوفی بەدناوی داعشەوە کردبوو -- کە بووە جێی سەرنجی میدیاکان کاتێك وێنەیەکی کوڕە گەنجەکەی لەسەر تویتەر بڵاوکردەوە کە سەرێکی بڕاوی بەدەستەوە بوو --بوونە یەکەم ئوسترالی کە وەدەربنرێن بەهۆی یاسا توندتركراوه‌کانی دژە تیرۆری وڵاتەکەوە.

وەزیری کاروباری ناوخۆی ئوسترالیا، پیتەر دوتۆن، لە بەیاننامەیەکدا وتی: "دەتوانم ئەوە پشتڕاستبکەمەوە کە پێنج کەسی تریش هاوڵاتیی ئوسترالی نەماون بەهۆی تێوەگلانیانه‌وه‌ لەگەڵ [داعش] لەدەرەوە."

ئەو پێنج کەسە تەمەنیان لەنێوان 20 ساڵ و 30 ساڵدایە. دوتۆن هیچ وردەکارییەکی تری سەبارەت بە ناسنامەکانیان نەدرکاند.

کانبێرای پایته‌ختی ئوسترالیا بەتەواوی نیگەرانه‌ سەبارەت بە گەڕانەوەی ئوسترالیەکان دوای شه‌ڕكردنیان لەدەرەوە شانبەشانی داعش و لەم ساڵانەی دواییدا کۆمەڵێك یاسای ئاسایشی نیشتیمانی توندتری دەرکردووە.

شەڕوف، کە یەکەم کەسی ئوسترالی بوو بەهۆی پەیوەندیی بە داعشەوە پاسپۆرته‌كه‌ی لەدەستدا، خەڵکی لوبنان بوو.

خۆی و خێزانەکەی لە 2013 ئوسترالیایان بەرەو سوریا بەجێهێشت.

ژنە ئوسترالیەکەی، تارا نێتڵتن، کە لەگەڵی رۆیشتبوو، لەوکاتەوە مردووە و شەڕوفیش پێدەچێت لە هێرشێکی ئاسمانیی فڕۆکەی بێفڕۆکەواندا لە 2015 لە عێراق کوژابێت.

دواتر راپۆرتە میدیاییەکان گومانیان خستەسەر مردنی. چارەنوسی پێنج منداڵەکەشی بە نادیاری ماوەتەوە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500