هه‌واڵه‌كانی عێراق

چەکداران تەقە لە بازگەیەکی رژێم دەکەن لە غوتەی رۆژهەڵات

غوتەی رۆژهەڵات توشی بارگرژیی ئەمنی هاتووە بەهۆی هێرشێكه‌وه‌ بۆسەر بازگەیەکی ئەمنیی رژێمی سوریا لە شارۆچکەی زەمەلکا چوارشەممە (8 ئاب)، چالاکوان ئەحمەد بایك بە دیارونای وت.

بایك وتی یەکەکانی رژێم هێشتا لە حاڵەتی ئامادەباشیدان دوای ئه‌و هێرشه‌ی چەکداران تێیدا تەقەیان لە بازگەکە کرد و ژمارەیەك سەربازیان بریندارکرد.

وتیشی: "هێزەکانی سوپای سوریا هەرزوو دوای ئەنجامدانی پاککردنەوەی ناوچەكانی دەوروبەری بازگەکە، زەویە کشتوکاڵیەکان و ناوچەکە گەڕان و هەڵیانکوتایە سەر ماڵەکانی ئەو ناوچەیەی رووداوەکەی تێدا روودا."

میدیا نێوخۆییەکان رایانگەیاند كه‌ گەڕانەکە بووە هۆی دەستگیرکردنی 60 كه‌س له‌ دانیشتوانی زەمەلکا.

ئەمە یەکەم هێرشی لەو جۆرەیە لەوکاتەوەی هێزەکانی رژێم غوتەی رۆژهەڵاتیان گرتۆتەوە کە پێشتر پێگەیەکی بەهێزی ئۆپۆزسیۆن بوو لە نزیك دیمەشق.

دوای هێرشێکی بێوچانی یەك مانگی، حکومەتی سوریا و روسیای هاوپەیمانی رێککەوتنێكی گواستنەوەیان ئەنجامدا لە نیساندا بۆ پاککردنەوەی ناوچەی غوتەی رۆژهەڵات لە شەڕکەرانی ئۆپۆزسیۆن و کەسوکاریان.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500