هێزه‌كانی عێراق سێ له ئه‌ندامانی خێڵێكیان رزگاركرد كه له‌لایه‌ن گروپێكی چه‌كداره‌وه هه‌فته‌ی رابردوو له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین رفێنران، وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق چوارشه‌ممه (8 ئاب) رایگه‌یاند.
وه‌زاره‌ته‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "هێزه تایبه‌ته‌كانی وه‌زاره‌ت ئۆپه‌راسیۆنێكی ئه‌منیی سه‌ركه‌وتوویان ئه‌نجامدا و سێ پیاوی رفێنراوی خێڵی خه‌زره‌جیان له دوجه‌یل رزگاركرد."
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه: "قاسم عه‌راك سه‌میر، عه‌ناد مه‌حمود هه‌زاع و عه‌باس عه‌راك سه‌میر له بارێكی باشدان و گوێزراونه‌ته‌وه بۆ ناوه‌ندێكی گلدانه‌وه‌ی ئه‌منی و چاوه‌ڕوانیی گه‌ڕانه‌وه ده‌كه‌ن بۆلای خێزانه‌كانیان."
به‌یاننامه‌كه راشیگه‌یاند كه ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ی سێ رفێنراوه‌كه‌ی تێدا رزگاركرا له ناوچه‌یه‌ك له پشتێنه‌ی به‌غدا ئه‌نجامدرا، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌وه ده‌ستنیشانبكات كه كێ رفاندنه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه.